سبەینێ یەکێتی لەگەڵ هەریەکە لە پارتی
دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەکتەبی سیاسیی
یەکێتی بە سپی راگەیاند سبەینێ یەکێتی لەگەڵ هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی
دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بۆچونەکانی ئێران لەگەڵ ئەو دوو هێزە
دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەمڕۆ شاندێكی باڵای یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، به‌جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
و كۆمه‌ڵێ ئیسلامی كۆبووه‌ته‌وه و له‌میانه‌دا باسی پرسی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی
كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه.
له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی
ڕابردوو (19-7-2017) به‌ڕێوه‌چوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان
بڕیاریدا سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.