به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی
كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ڕاگەیاند و
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی
كوردستان لە ڕێگەی پەیجی تایبەتی خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما
بە بەرزی دەمێننەوە لە بارەی پلەی گەرمی شارەکانەوە ئاشکرایکردووە هه‌ولێر به‌رزترین
پله 47، سلێمانی 45، دهۆك 45، كه‌ركوك 50 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
ئاشکراشیکردووە کە سبەینێ پلەی گەرمای شارەکان گۆڕانکاری بەخۆیەوە
دەبینێت و له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان
ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به دوو بۆ چوار پله نزم ده‌بنه‌وه.
بە گوێرەی پێشبینییەکان به‌رزترینی پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 44
پله، سلێمانی 42، دهۆك 43، كه‌ركوك 46 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.