كەناڵێكی نوێی كوردی دەكرێتەوە

كەناڵێكی نوێی كوردی لە سلێمانی دەكرێتەوە و كەناڵەكەش هونەری دەبێت

بەم زووانە كەناڵێكی نوێی كوردی بەناوی "ئاڕت تیڤی" لەلایەن هونەرمەند دیاری قەرەداغیەوە دەكرێتەوە و هەرخۆشی بەڕێوەبەری دەبێت.

كەناڵەكە هونەریە و بارەگاكەی لە شاری سلێمانی دەبێت و تا ئێستا دیارنیە كاتی یەكەم پەخشی كەی دەبێت، بەڵام هونەرمەند دیاری قەرەداغی لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام بڵاویكردۆتەوە كە "بەم زووانە دەست بە پەخش دەكات".

دیاری قەرەداغی پێشتر بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئاڕتی دوو بوو، ماوەیەك لەمەوبەر بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەو كەناڵە ڕاگەیاند.



PM:03:16:23/07/2017