پەرلەمانتارێکی گۆڕان ئاشکرا دەکات کە پارتی و یەکێتی بە هاوبەشی بڕی ١٥ ملیار و ٧٩٣ ملیۆن دۆلاری نەوتی کەرکوکیان برددوە".
لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " چۆن له ١٠ ساڵی ڕابردودا؛ سیاسه‌تی چه‌وت و پڕ گه‌نده‌ڵی نه‌وت هه‌رێمی کوردستانی به‌م دۆخه گه‌یاند، به‌هه‌مان شێوه‌ی کوردستان ٣ ساڵی ڕابردوو نه‌وتی که‌رکوک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیدا، پڕه له چیرۆکی دزی و تاڵانی".
لە درێژەی نووسینەکەیدا عەلی حەمە ساڵح دەنووسێت" نه‌وتی که‌رکوک له پێنج کێڵگه‌ی سه‌ره‌کی ئاڤاناو بای حسن و جه‌مبورو خه‌بازو بابهگوڕوگوڕ پێکدێت.
له ٢٠١٤/٧/١٠. له به‌ره‌به‌یانێکی زودا لیوای یه‌کی نه‌وت و گاز، که‌سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه، ده‌ستی به‌سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ندا گرت، به‌پێی نوسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ئه‌م دوو کێڵگه ٢٦٢ هه‌زار به‌رمیله، نرخی به‌رمیلی نه‌وت له‌و کاته‌دا نزیکه‌ی ٨٥ دۆلار بوو، دواتر دابه‌زی، به‌تێکڕا له سێ ساڵی ڕابردردا بای ١٢ملیارو ٧٣٣ ملیۆن دۆلار فرۆشراوه ته‌نیا له‌م دوو کێڵگه‌دا.
به‌ڵام ته‌نیا ١٪ (یه‌ک له‌سه‌دی نه‌دراوه به که‌رکوک)".
نابراو روونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت" داهاتی ته‌نیا نه‌وتی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه لهو٣٦ مانگه‌دا، به‌شی موچه‌ی ٢٥ مانگی موچه‌خۆرانی کوردستان ده‌کات، به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا. چی لێهات؟".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت" ئه‌م دوو کێڵگه به‌ڕێککه‌وتن درا به پارتی! د.نجمه‌دین که‌ریم، که پێش داگیکردنی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه نه‌یاری پارتی بوو، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه بوون به دۆست و هاوسه‌فه‌ر!".
دەقی نووسینەکە
١٥ ملیار‌و ٧٩٣ ملیۆن دۆلاری نه‌وتی که‌رکوك
هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی
عه‌لی حمه ساڵح
چۆن له ١٠ ساڵی ڕابردودا؛ سیاسه‌تی چه‌وت و پڕ گه‌نده‌ڵی نه‌وت هه‌رێمی کوردستانی به‌م دۆخه گه‌یاند، به‌هه‌مان شێوه‌ی کوردستان ٣ ساڵی ڕابردوو نه‌وتی که‌رکوک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیدا، پڕه له چیرۆکی دزی و تاڵانی..
٣٦مانگی رابردوو، نه‌وتی که‌رکوک له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌کی ناشه‌فاف و پڕ له گه‌نده‌ڵیدا به‌ڕێوه‌ده‌برا...
نه‌وتی که‌رکوک، پاره‌و ڕێککه‌وتن
نه‌وتی که‌رکوک له پێنج کێڵگه‌ی سه‌ره‌کی ئاڤاناو بای حسن و جه‌مبورو خه‌بازو بابهگوڕوگوڕ پێکدێت.
له ٢٠١٤/٧/١٠. له به‌ره‌به‌یانێکی زودا لیوای یه‌کی نه‌وت و گاز، که‌سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه، ده‌ستی به‌سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ندا گرت، به‌پێی نوسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ئه‌م دوو کێڵگه ٢٦٢ هه‌زار به‌رمیله، نرخی به‌رمیلی نه‌وت له‌و کاته‌دا نزیکه‌ی ٨٥ دۆلار بوو، دواتر دابه‌زی، به‌تێکڕا له سێ ساڵی ڕابردردا بای ١٢ملیارو ٧٣٣ ملیۆن دۆلار فرۆشراوه ته‌نیا له‌م دوو کێڵگه‌دا.
به‌ڵام ته‌نیا ١٪ (یه‌ک له‌سه‌دی نه‌دراوه به که‌رکوک)
داهاتی ته‌نیا نه‌وتی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه لهو٣٦ مانگه‌دا، به‌شی موچه‌ی ٢٥ مانگی موچه‌خۆرانی کوردستان ده‌کات، به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستا. چی لێهات؟
ئه‌م دوو کێڵگه به‌ڕێککه‌وتن درا به پارتی!!
د.نجمه‌دین که‌ریم، که پێش داگیکردنی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه نه‌یاری پارتی بوو، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه بوون به دۆست و هاوسه‌فه‌ر!.
پێش کۆنتڕۆڵکردنی هه‌ردوو کێڵگه‌ی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن له‌لایه‌ن لیوای یه‌کی نه‌وت و گازی پارتی، له ٢٦ حوزه‌یرانی ٢٠١٤ واته: ١٤ رۆژ پێش دهستبهسهرداگرتنیدوو کێڵگه‌که، هه‌ریه‌ک له نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی، ئاشتی هه‌ورامی، نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌ردانی تورکیایان کرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگانی سه‌رۆکدا کۆبونه‌وه‌و ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی نه‌وتی که‌رکوک کرا.
هه‌مان ڕۆژ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز، له زاری د.ئاشتی هه‌ورامییه‌وه بڵاوی کرده‌وه: به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان به که‌رکوکه‌وه ده‌گاته یه‌ک ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه( واته له‌وکاته‌دا ڕێککه‌وتن کرا).
دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کێڵگه‌کانیش، جارێکی دیکه‌و له ١١ تشرینی دووه‌می ٢٠١٤، نه‌جمه‌دین که‌ریم بۆ جاری دووه‌م، سه‌ردانی تورکیای کرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌حمد داود ئۆغلۆدا له‌باره‌ی نه‌وتی که‌رکوک و ته‌واوکردنی رێککه‌وتنکه کۆبوه‌وه، د.نه‌جمه‌دین که‌ریم، ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تورکیا بکات له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوویه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٦، نیچیرڤان بارزانی بۆ کۆڕبه‌ندی ئابوری سان-پترسبۆرگ سه‌ردانی روسیای کرد، نه‌جمه‌دین که‌ریم و ئاشتی هه‌ورامی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای گازپرومی رووسی کۆبونه‌وه کرابوو به مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان له نه‌وت و گازی که‌رکوک.
که‌واته: هه‌نگاوه‌کانی پارتی به‌ڕێککه‌وتن بووه، شه‌خس کردوویه‌تی یان حیزب بابه‌تێکی دیکه‌یه، به‌ڵام به‌ناوی یه‌کێتی کراوه. کێ تێیدا سودمه‌ند بووه ئه‌مه‌شیان روونه...
مانگانه وه‌رگرتنی پاره‌و دابه‌شکاری هه‌یه، به‌ڵام زۆرترین به‌ش بۆ پارتیه، ئه‌مه‌یان ڕاسته..
ئه‌وه ٣ ساڵه، د. نه‌جمه‌دین که‌ریم و هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و گاز بێده‌نگ بوون له‌م پاره‌ی زۆره‌ی نه‌وت، که له ژێر ده‌ستی پارتیدا بووه؟؟؟
ته‌نانه‌ت د.نجمه‌دین، گووتی: مانگانه ١٠ ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرین بۆ که‌رکوک واته: تا ئێستا ده‌بێت ٣٦٠ ملیۆن دۆلاریان دابێت به که‌رکوک، کوا ئه‌م پاره؟
ده‌بێت بپرسین...
هۆکاری چی بوو، قوباد تاڵه‌بانی، بێده‌نگی هه‌ڵبژارد، ڕه‌زامه‌ندی نواند له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی نه‌وتی ئه‌م دوو کێڵگه‌یه‌ی ئاڤاناو بای حه‌سه‌ن ؟
ده‌بوو جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت، به‌ده‌نگی به‌رز بیوتایه: ئه‌م پاره زۆره‌ی نه‌وت چی لێهات، که موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانیشی لێنه‌درا، موچه‌ش به‌قه‌رزکردن له کۆمپانیاکان و ڕاکێشانی سیوله‌ی نه‌قدی بانکه‌کان درا، نه‌ک داهاتی نه‌وتی که‌رکوک.
واته: نه‌وته‌که برا، پاره‌که‌ش نه بۆ که‌رکوک خه‌رجکراو نه بۆ هه‌رێمی کوردستان، نه جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و نه پارێزگار و نه حیزب و نه وه‌زیرو نه‌که‌س قسه‌ی نه‌کرد؟! بۆ؟
له چه‌ندین کۆبونه‌وه‌دا د.ئاشتی هه‌ورامی و ته‌نانه‌ت نێچیرڤان بارزانیش وتوویانه چی دیکه ئاڤاناو بای حسن کێڵگه‌ی که‌رکوک نین. زاراوه‌ی ئه‌مبه‌ری زێو ئه‌و به‌ری زێیان به‌کارهێناوه. نه‌کاک قوباد‌و نه‌هیچ وه‌زیرێک قسه‌یان نه‌کرد و نه‌یان گوت بۆ؟ چۆن؟ به‌بڕیاری کێ؟
سێ کێڵگه‌که‌ی دیکه‌ی که‌رکوک...
١٠ مانگ له دوای هاتنی داعش، به تێکڕا ١٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی دیکه‌ی سێ کێڵگه‌ی جه‌مبورو خه‌بازو بابهگۆڕگۆڕ، که کۆمپانیای نه‌وتی باکور کاری تێدا ده‌کات، له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه روژانە فرۆشرا، ٢ ملیار‌و ٢٥ ملیۆن دۆلار داهاته‌که‌ی بووه، کوا ئه‌م پاره؟ چه‌ندی درا به که‌رکوک؟
بۆ کاک قوباد‌و د.نجمدین به‌ده‌نگ نه‌هاتن؟
دواتر ڕاگیراو ئێستا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق به‌ڕێوه ده‌برێت...
یه‌ک ساڵه، ٧٥ هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی که‌رکوک له لایه‌ن د.ئاشتی هه‌ورامی ده‌فرۆشرێت و داهاته‌که‌ی یه‌ک ملیار‌و ٢١٥ ملیۆن دۆلار بووه.
به‌گشتی...
له ٣٦ مانگی رابردودا به‌به‌های ١٥ ملیار‌و ٧٩٣ ملیۆن دۆلار ته‌نیا نه‌وتی پێنج کێڵگه‌ی که‌رکوک فرۆشراوه. ئه‌م پاره‌یه به‌شی موچه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌ی هه‌رێمی کوردستانی ده‌کرد به‌م سیسته‌مه‌ی موچه، ئه‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم! ئه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره‌ی له بانکان ده‌ستکاری کرا؟ ئه‌ی ٢٧ ملیار دۆلار بۆ قه‌رزاربووین؟!
ئه‌گه‌ر نه‌وتی که‌رکوک و کوردستان له ده‌ستێکی ئه‌میندا بوایه...
ئێستا گرفتی موچه نه‌بوو، کوردستان نه‌ده‌که‌وته ژێر باری ٢٧ ملیار دۆلار قه‌رز.
داهاتی نه‌وت له دوو ساڵی ڕابردوا دیارنه‌ما، به قه‌رزی کۆمپانیاو راکێشانی پاره‌ی بانکه ئه‌هلییه‌کان موچه درا، نه وه‌زیرو نه‌حیزب و نه خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌م پاره زۆره به‌ده‌نگ نه‌هات...
یه‌کێتی و هه‌موو حیزبه‌کان بپرسن..
له ساڵی ٢٠٠٧ ه‌وه پاره‌ی نه‌وت ده‌چێته بانکێکی ئه‌هلی!!، که محسوبه له سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان، تاوه‌کو ئێستا نزیکه‌ی ٣٠ ملیار دۆلاری داهاتی نه‌وت چووه‌ته ئه‌م بانکه‌و وردبینی نه‌کراوه‌و که‌س نازانێت چۆن خه‌رجده‌کرێت؟ چه‌ندی لێخهرجکراوه؟ بۆ بێده‌نگن!!
خۆ له‌وه‌ته‌ی به‌غدا پاره‌ی بڕیوه ٢٠ ملیار دۆلار نه‌دراوه به موچه؟ ئه‌ی ٣٠ ملیاری داهاتی نه‌وت کوا؟ بۆ قهرزاربوین!!
هه‌ر بڕه پاره‌یه‌کیش له‌م بانکه‌وه ده‌رچووبێت بۆ حکومه‌ت به دینار، بانکه‌که بۆ هه‌ر سه‌د دۆلاری به ١١٧ هه‌زار دینار گۆڕیوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش ١٠٪ داهاتی نه‌وت بۆ ئه‌م بانکه بوو، ئه‌ی کاک قوباد‌و وه‌زیره‌کانی دیکه بۆ بێده‌نگن؟؟؟
٦٠٪ ئه‌و نه‌وته‌ی له که‌رکوک ده‌ڕوات بۆ تورکیا له کێڵگه‌کانی خورمه‌ڵه‌و ئاڤاناو بای حه‌سه‌نه، ئه‌م کێڵگانه هی حکومه‌تی عێراق بوون، له‌سه‌ر کام بنه‌ما دراون به کۆمپانیای کاری نزیک له پارتی. مانگانه چه‌ند پاره ده‌درێت به‌م کۆپانیا؟
پاره‌ی پرۆژه(شیرینی نه‌وت )تاوه‌کو ٢٠١٠ بڕه‌که‌ی ٥ ملیار دۆلار بووه‌و ئێستا گه‌شتووه به ٧ ملیار دۆلار، کوا؟ چۆن خه‌رجکرا؟ چۆن به‌شکرا؟
به‌ڵێ پارتی هه‌موو ئه‌مانه‌ی کردووه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت زیاتریش ده‌کات، به‌ڵام کێ هاوکار بووه؟ کێ به‌رپرس بووه و بێ ده‌نگی کردووه؟ کێ شه‌ریک بووه؟
عه‌لی حه‌مه ساڵح