وێستگەی کەشناسی (پلاسێرڤیلی) ئەمەریکی بڵاویکردەوە گەرمترین پلەی گەرما لەسەرتاسەری جیهاندا شاری خانەقین تۆماری کردووە.
به‌پێی خشته‌یه‌كی ئەو وێستگەیە، شاری خانه‌قینە کە بەزترین پلەی تۆمار کردووەو پلەی گەرماکەی گەیشتۆتە (52.5) پله.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه وێستگه ئه‌مریكییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شاری خانه‌قین به (52.5) پله‌ی سه‌دی، سه‌رچڵی ڕیزبه‌ندی گه‌رمترین شاره‌كانی جیهانی وه‌رگرتووه.
وێستگەی کەشناسی (پلاسێرڤیلی) ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەردوو شاری ئێران 50.3 پله بووەو، به‌دوای ئه‌وانیشدا دوو شاری عێراق كه كه‌ربلا و به‌ده‌رن، به (50.3) و (50.2) پله‌ی سه‌دی، گەرمترین شارەکانی جیهانن.
دوای ئەوانیش، گه‌رمترین شاره‌كانی جیهان : به‌غدا، عه‌لی غه‌ربی، دیوانییه، ناسڕییه، سه‌ماوه و به‌سڕه بووە.