ژمارەیەک کاندید لە هەڵبژاردن بۆ خانەی راپەراندنی گۆڕان کشانەوە

ژمارەیەک هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان کە خۆیان کاندید کردبوو بۆ خانەی راپەراندن لەو کێبەركێیە کشانەوە.

بەپیێ زانیارییەکانی سپی، ئەو کاندیدانە چەند دانەیەکیان پێش دامەزراندی گۆڕان کاندیدی دیاری یەکێتی بوون، ژمارەیەکی تریشیان هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕانن.

ئەو کاندیدانە کە کشاونەتەوە، پێکهاتوون لە " کاردۆ محەمەد، شەماڵ عەبدولوەفا، د. محەمەد عەلی، د. ئاسۆ محەمەد، ئاواتی شیخ جەناب، سەعید کاکەیی".

سبەی سێ شەممە بزووتنەوەی گۆڕان دەنگ بۆ شەش کاندید دەدات، یەکێکیان بۆ رێکخەرو پێنجەکەی تریان بۆ خانەی ڕاپەڕاندن کە دەچنە پاڵ سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی جڤاتی گشتی بزووتنەوەکە کە رۆژی شەممە هەڵبژێردرا.



AM:10:13:24/07/2017