سپی نهێنی جێگۆڕکێی کاندیدەکانی ژوورەکانی گۆڕان بلآودەکاتەوە

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا کەوتووە ئەو گۆڕانکاریانەی لەشوێنی کاندیدی خانەی راپەڕاندا کراوەو گەنجەکان بە دژی خۆیان دەزانن، لەسەر داوای عومەری سەید عەلی بووە.

دوێنێ ناوی ئەو کاندیدانە لە میدیاکانەوە بلآوکرانەوە کە کێبەركێیانە لەسەر بەرپرسیارێتی ژوورەکان و ئۆرگانەکانی تری گۆڕان کە هەندێکیان دوو کاندید یان سیانی بەهێزیان کێبەرکێیان لەسەر پۆستێک دەکرد کە زۆرێک لەو کاندیدانە کادیرە کۆنە بەهێزەکانی ناو یەکێتی بوون، بەلآم دوێنێ گۆڕانکاری لە ناوی ئەو کێبەركێیانەدا کرا، بەپێی زانیارییەکانی سپی لەسەر داوای عومەری سەید عەلی ئەو گۆڕانکاریانە کراون، کە گەنجەکانی ناو گۆڕان بە دژی خۆیانی دەزانن.

لەو گۆڕانکاریانە هەریەک لە عوسمانی حاجی مەحمود و محەمەد تۆفیق کاندیدبوون بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی سکرتێری کاروباری ژوورەکانی گۆڕان، ( واتە کێبەركێیان لە خانەی راپەراندندا لەسەر پۆستێک کردووە)، بەلآم لەسەر داوای عومەری سەید عەلی بە بیانووی ئەوەی کە پێویستە هەردوو کاندیدەکە دەرچن، گۆڕانکاری لەو دوو ناوەدا کراوەو عوسمانی حاجی مەحمود پێشنیار کراوە بۆ کێبەركێ لەسەر پۆستێکی تر.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی سپی کەوتووە عومەری سەید عەلی پێیوابووە کە دەبێت لەبەر بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی محەمەد تۆفیق هەڵبژێردرێت بۆ خانەی راپەڕاندن، هەروەها عوسمانی حاجی بەو پێیەی کە هاوبیروران لەگەڵ قادری حاجی عەلی دا، پێویستە ئەویش دەرچێت بۆ ئەندامی خانەی راپەراندن. 

قادری حاجی عەلی کە پێشبینی دەکرا تاکە کێبەرکاریکار بێت بەرامبەر عومەری سەید عەلی، بەلآم ناوبراو خۆی کانید نەکردو خۆی خستە دەرەوەی کێبەرکێکە.

ئێستا جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە کۆبوونەوەدان بۆ هەلبژاردنی رێکخەری گشتی و پێنج ئەندامی خانەی راپەڕاندن و لەگەڵ سەرۆکی جڤاتی گشتی کە دەبنە شەش ئەندامی خانەی راپەڕاندن.

AM:11:06:25/07/2017