یەکەم کاردانەوەی بارزانی لەسەر ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کرد بە ڕێکخەری گشتی نوێی گۆڕانەوە و پیرۆزبایی لێکردووە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی کردووە بە عومەری سەید عەلییەوە پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتی نوێی گۆڕان.

هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە، بارزانی هیوای خواستووە هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و سەرکردایەتیی نوێی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە فاکتەری پتەوترکردنی یەکڕیزی و یەکخستنی هەموو تواناکان بۆ چارەسەری گرفتەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى ئەنجامدرا و عومەری سەید عەلی وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.



PM:05:19:25/07/2017