رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی
کردەوە یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی لەگەڵ مباپی هێرشبەری یانەی مۆناکۆی فەرەنسی
رێکەوتووە و ریاڵ مەدرید گرانترین یاریزانی لە مێژووی تۆپی پێ کڕیوە.
مارکا ئاشکرای کردووە نرخی هێنانی
ئەو یاریزانە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، کە راستەوخۆ ١٦٠ ملیۆن بە مۆناکۆ دەدرێت و
٢٠ ملیۆن یۆرۆی تریش لە داهاتوودا بەو یاریزانە و یانەکەی دەدرێت.