لەلێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە پرخە پرخ کردن لەکاتی خەوتندا
پەیوەندی هەیە بە نەخۆشی لەبیرچونەوەوە . لێکۆڵینەوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەزەحمەت
هەناسە دان لەکاتی خەوتندا خێرای یادگە کەمدەکاتەوە. خەواڵۆی لەکاتی رۆژدا هەروەها
پەیوەندی هەیە بە لاوازی سەرنج و بیررکردنەوە و یادگەوە.هەروەها ئەوەش دەرخرا کە ئەوکەسانەی
مەترسی نەخۆشی لەبیرچونەوەیان لێدەکریت ئەگەر هەڵگری جیناتی جیاوازبن وەکو APOE کە کۆڵسترۆڵیان هەڵگرتوەو پاریزگاری
لە مێشک دەکەن لە زیان، لەوانەیە لەئەوکەسانەی کە تەندروستیان باشە ئەگەری چاکببونەوە
زیاتریبێت.
بە پێی لیکۆلینەوەکانی پێشوتر وایان دانابوو کەئەو کەسانەی هەڵگری جیناتی بۆماوەیAPOE ین مەترسی زیاد بونی نەخۆشی
لەبیرچونەوەیان زیاتر لێدەکریت. بەڵام وەکو سەلـمێنرا ئەم جیناتانە دەبنە هۆی چاکبونەوەی
نەخۆشی لەبیرچونەوە.
لە ئینگلیزیەوە:هە-ف