نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕێکخەری گشتی گۆڕان کرد و هیوای خواست پێکەوە بتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن.
لە پەیامێکدا بۆ عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە "ئێمه به هیوا و گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه وه‌رگرتنى ئه‌م پێگه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه"
وتووشیەتی "ئومێدیشمان زۆره كه ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان له به‌دیهێنانى مافه ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان، واده‌كات هه‌موومان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نه‌كانى دیكه بتوانین چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكه‌ین".
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە "به وه‌رگرتنى پۆستى یه‌كه‌مى هێزێكى گرنگى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ڕێزتان قۆناغێكى تازه له خه‌بات و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى ده‌گرنه ئه‌ستۆ".
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى ئەنجامدرا و عومەری سەید عەلی وەک ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.