ڕەوا جەمال و كاروانی نەی كێشە دەكەوێتە نێوانیانەوە

كاروانی نەی و دكتۆر ڕەوا لەسەر دواین كلیپی كێشە دەكەوێتە نێوانیان و ڕەوا جەمال پەیامێكی پڕ توانج لەڕێی لاپەڕەی خۆیەوە بۆ كاروانی نەی دەنێرێت.

ڕەوا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەسەر ئەو كێشانەی كە لە ونێوان ئەو و كاروانی نەی دروتبووە دێتە دەنگ و ڕەخنە لەو هونەرمەندە دەگرێت، "ڕاشدەگەیەنێت بەكارهێنانی وشەی نائەخلاقی و بەناو هونەرمەند دوورە لە ئەتەكێتی ئەخلاقی هونەرییەوە".

وەڵامێكی كورت و هونەریانە بۆ ژەنیار كاروانی نەی ......

پاش بڵاوبوونەوەی كلیپی ( تازە دوای چی ) لە ئەكاونتی ژەنیار كاروانی نەی پۆستێك كراوە كە تێیدا بێ ئاگایانە و كوێرانە منی تاوانبار كردووە سەبارەت بەوەی ناوی لە تایتڵی كلیپەكەدا نەهاتووە بۆیە بە پێویستی دەزانم بەم چەن دێڕە وەڵامی بدەمەوە :
 
۱- بەكارهێنانی وشەی نائەخلاقی و بە ناو هونەرمەند دوورە لە ئەتەكێتی ئەخلاقی هونەرییەوە.
۲- كوێرانە و بە هەڵە داوان و بێ بە دوادا چوون لە هۆكاری لە بیركردنی ناو لە تایتاڵ بۆخۆی جۆرێكی ترە لە دوور بوون لە ئەخلاقی هونەری.
۳- خۆت باش ئەزانیت ڕاستە تۆ مافی خۆتە بەرگری لە ماندوو بوونی خۆت بگریت وەك هەر كەسانی تری كه لە بوارەكەدا كار دەكەن، بەڵام كاتێك مافت دەخورێت پێویستە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بكرێتە بە هەموو ئەو كەسانەوە كارەكەیان ئەنجامداوە.
٤- كاك ئارام سەردار كە دەرهێنەری بەرهەمەكەیە باش ئاگادارە كە من جەختم كردەوە لە ناوەكان و بە تایبەت ناوی تۆ كە پێویستە هەبێت لە كاتێك بە هۆكاری ئەوەی ژەنیارەكانی تر بیانی بوون كاك ئەفشین ووتی ئەوان پێویست نین، ئەمەش دەیسەلمێنێت كە من سوور بووم لەسەر ناو نوسینی تۆ كە نانووسرێت لایەنی تر بەرپرسن بە تایبەت كە دواكار دەچێتە لای گروپی ڤینۆپرۆداكشن.
٥- وەك خۆم دوبارەی ئەكەمەوە كە پێویستە ڕێز لە ماندوو بوون بیگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ڕێز لە پێگەی كەسانی بەرامبەریش بیگیرێت كە بێیت تەشهیر و ناوزڕاندنی كوێرانە بكرێت بە بێ ئاگایی و دوور لە ڕەچاو كردنی ئەتەكێتی نووسین وبابەت بڵاو كردنەوە.



AM:09:36:26/07/2017