وەزارەتی دارایی هەفتەی داهاتوو موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەفتەی داهاتوو خشتەیەکی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ئەوقاف و کارەبا دەکات

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند کە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی وەزارەتی پەروەردە و ئەوقاف و کارەبا و وەزارەتی سامانەسروشتییەکان دەکرێت.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە  ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

سپی زانیویەتی کە هەفتەی ئایندەتر واتا ڕۆژی شەش و حەوتی مانگ مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کە پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت دەگرێتەوە دابەش دەکرێت

ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتر وەزارەتیدارایی ئاشکرایکرد ڕۆژى یەک شەممە، بەروارى 30/7/2017، مووچەى (خانەوادەى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى) و مووچەى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى (وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان) دابەش دەکرێت.

هەروەها ڕۆژى دوو شەممە، بەروارى 31/7/2017، مووچەى مانگى 5 ى ساڵى 2017 ى ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.

-وەزارەتى دارایی و ئابوورى

-وەزارەتى تەندروستى

-دەزگاى مین

-کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى کوردستان

-دەستەى دەسپاکى

-دەستەى وەبەرهێنان

دەستەى ژینگە

-ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم

-دەستەى مافى مرڤ

-دیوانى چاودێرى دارایی



PM:05:06:26/07/2017