بۆ ئافرەتانی سکپڕ ئاگاداری خواردنی چەور بن


لەوانەیە گران بێت لەماوەی سکپڕیدا بتوانی خۆت لە خۆراکی ناتەندروست بەدور بگریت بەڵام لە لێکۆڵینەوەیەکدا ئەوە دۆزراوەتەوە کە خواردنی خۆراکی ناتەندروست لەماوەی سکپڕیدا زیانی دەبێت لەسەرتەندروستی کۆرپەلەکەت.

زۆرێک باوەڕیان وابووە کە لەوانەیە هۆکاری بۆ ماوەیی زیاتر کار بکاتە سەر تەندروستی کۆرپەلە بەڵام بە پێی لیکۆڵینەوەکە ئەوە خرایە ڕوو کە خۆراک زیاتر کاریگەری دەبێت و لێکۆڵینەوەکە لەسەر ٦٥ ئافرەت کراوە لە ژاپۆن کە ئافرەتەکان کراون بە دو گروپ و گروپێکیان ئەوانە بون کە ڕیژەیەکی زۆر لەخۆراکی چەوریان دەخوارد، گروپەکەی دیکەش ئەوانە بون کە پارێزیان دەکرد لەماوەی سکپڕدا.

لە ئەنجامدا ئەوە خرایەڕو کە گروپی یەکەم زیاتر توشی قەلەقی و فشاری خوێن دەبن هەروەها مەترسی تەندروستیی خراپ لەسەر مندالەکانیان دەکرا بە بەراورد بە کۆمەڵەی دووەم.

سەرچاوە: Daily mail

وە:هە-ف



PM:08:38:26/07/2017