ڤیدیۆ.. ژمارەیەک دیلی داعش بەهۆی برسێتیەوە خۆیان رادەستی هیزە عێراقییەکان دەکەن

لە ڤیدیۆیەکدا کە میدیاکانی ‌هیزە عێراقییەکان بلآویان کردۆتەوە ژمارەیەک چەکداری داعش کە لەناو تونێلەکاندا خۆیان حەشارداوە، دوای ئەوەی برسێتی زۆریان بۆ دەهێنێت لە تۆنێلەکان دەردەچن و خۆیان رادەستی هێزە عێراقییەکان دەکەن.

هەرچەندە ماوەی دوو هەفتەیە ئازادکردنی موسڵ راگەیاندراوە، بەلآم تا ئێستا چەکداری خۆ حەشاردراو لەو شارەدا ماونەتەوە و ناوبەناو لەگەڵ هیزە عێراقییەکان بەشەڕدێن و هەندێکیشیان خۆیان رادەستی هێزە عێراقییەکان دەکەن.





ئه‌م بابه‌ته 2275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:34:27/07/2017