ماڵپەری accuweather تایبەت بە کەش و
هەوا بڵاویکردووەتەوە کە لە ڕۆژی ١٤ی مانگی ئابەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین
دەکەن و پلەی گەرما بۆ خوار چل پلەی سەدی دادەبەزێت.
بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە بەناوبانگەی کەش و هەوا، پلەی
گەرما تا ڕۆژی ١٤ی مانگی داهاتوو دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە نابینێت و پێشبینی
دەکات تەنها دوو و تا سێ پلە داببەزێت، بەڵام لە ڕۆژی ١٤ی مانگدا دابەزینی گەورە
بەخۆیەوە دەبینێت.
هەروەها پێشبینی ئەوەشی کردووە کە یەکەم باران دەکەوێتە
ناوەڕاستی مانگی ١٠ەوە لە هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراویش ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر
یەکەم باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی پێشبینی دەستەی کەشناسی
و بومەلەرزەزانی عێراق هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.