نرخی بەنزین لە شاری هەولێر بە
ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و پارێزگاری هەولێریش ڕایگەیاند "مۆڵه‌ت دراوه‌ته هه‌موو ئه‌و كه‌س و
كۆمپانیایانه‌ی توانایان هه‌یه به‌نزین هاورده بكه‌ن".
"پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "مۆڵه‌ت
دراوه‌ته هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی كه توانایان هه‌یه به‌نزین هاورده
بكه‌ن و كه‌رتی تایبه‌ت كاره‌كه ده‌كات و رێگه‌پێدانیش قۆرغ نه‌كراوه بۆ هیچ كه‌سێك
وه‌ك مه‌بده‌ئێك بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێ هه‌بێت بۆ هێنانی به‌نزین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "لیژنه‌ی به‌دواداچوون رۆژانه
به‌رده‌وام به‌دواداچون ده‌كات له‌سه‌ر كوالێتی به‌نزین و رۆژانه‌ش ئیجرائات ده‌كات،
كێبڕكێش بازاڕ رێك ده‌خات، بۆیه نرخی به‌نزین نرخێكی جێگیری هه‌یه ئێستا و
جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر دروست نه‌بووه كه زۆر گران بووبێت".
بە گوێرەی زانیارییەکان له ئێستادا لیترێك به‌نزین له شاری هه‌ولێر
به زیاتر له 600 دینار ده‌فڕۆشرێت، له‌كاتێكدا له ماوه‌ی رابردوودا له به‌شێكی
زۆر له به‌نزینخانه‌كان له نێوان 540 بۆ 550 دینار بوو.