به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند،
له‌ئه‌مڕۆوه نرخی مریشك له‌بازاڕه‌كاندا هه‌رزان ده‌بێت، جەختیش دەکاتەوە"نرخه‌كه ده‌چێته‌وه پێش گرانبونی".
سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانی سلێمانی بە
تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە"به‌هۆی پێگه‌یاندنی په‌له‌وه‌ره‌كان و كردنه‌وه‌ی
كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان، له‌ئه‌مڕۆوه نرخی مریشك هه‌رزان و ئاسایی ده‌بێته‌وه".
ڕوونیشی کردووەتەوە، نرخی كیلۆیه‌ك مریشك له‌كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان
له‌دوێنێوه بۆته (دوو هه‌زارو 600) دینار‌و له‌بازاڕه‌كاندا به‌نرخی دوو هه‌زارو
750 بۆ سێ هه‌زار دینار به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
لە ماوەی ڕابردوودا نرخی مریشك له‌بازاڕه‌كاندا به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی
زۆری به‌خۆوه بینی و له‌چه‌ند شوێنێك نرخه‌كه گه‌یشته چوار هه‌زار دینار بۆ
هه‌ر كیلۆیه‌ك مریشك.