یارجان: بە نهێنی هاوسەرگیریم نەکردووە

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنگۆی هاوسەرگیریکردنی شاجوانی سلێمانی، یارجان لەگەڵ کوڕێکدا بڵاوکراوەتەوە و باس لەوە دەکرێت بە نهێنی هاوسەرگیری کردبێت.

یارجان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە باس لەوە دەکرێت ئەم کوڕەی لەم وێنەیەدا لەگەڵ منە هاوسەرم بێت و من شووم کردبێت، بەڵام ئەوانە دورە لە راستیەوە.

یارجان وتوشیەتی"من ئەو کوڕە ناناسم و وێنەکەش دروستکراوە و راستی نییە"، ئەمەش پاش ئەوە هات لە زنجیرە وێنەیەکی مۆدێلیشدا بە جلی بوکێنییەوە دەرکەوت.

یارجان تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانییە و خوێندكاری كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەری زانكۆی سلێمانییە.



PM:05:18:27/07/2017