سۆزان کەمال وەڵامی ڕەخنەگران دەداتەوە

سۆزان کەمال لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی دێتە دەنگ و وەڵامی ڕەخنەگران دەداتەوە.


سۆزان کەمال لەسەر وێنەیەکی کۆنی وەڵامی ئەوانەی دایەوە کە دەڵێن نەشتەرگەری جوانکاری گۆڕیویەتی و  نوسیوویەتی:

مرۆڤەكان هەرچۆنێك بن هەر ئەوەن كە بون
شێوەو روخساریان دەگۆردرێت
بەڵام ناخیان ناگۆردێت هەر ئەوكەسەن
كە بون
ناخیان بخوێنەوە نەك روخسار

ماوەیەک لەمەوبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە وێنەیەکی کۆنی سۆزان بڵاوبووەوە کە جیاوازە لە ئێستا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا باس دەکرا کە ناوبراو بەهۆی ئەوەی "چەند نەشتەرگەریەکی جوانکاری ئەنجام داوە جوان بووە و پێشتر بەو جۆرە نەبووە".

سۆزان لەو ماوەیەی کە لە شاشەکان دوورکەوتبووەوە جوانکاری بۆ لووتی کردو ئەمەش بووە هۆی ڕەخنە لەلایەن هەودارەکانییەوە.

سۆزان کەمال پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە هاوسەرگیری کردنی دەڵێت تا ئێستا ژیانی هاوسەرگیریم پێک نەهێناوە، بەڵام منیش وەک هەر کچێک کە کات گونجا، خێزان پێکدێنم".

هەروەها دەڵێت "جارێ من منداڵم شووی چی؟"،ی هەروەها سەبارەت بە مارەییەکەشی دەڵێت "من هیچ داواکاریێکم نییە، لە پێکهێێنانی ژیانی هاوسەرگیری و بۆ مارەییەکەشم تەنها دەمەوێت گوڵێک و قورئانێکی پیرۆز بێت كە هاوسەرەكەم پێشکەشم بکات و خۆشەویستییەکەشی بۆ من هەموو شتێکە”.

سۆزان پێشتر لە کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو و کوردماکس کاری کردووە و سەرەتای ئەمساڵیش گرێبەستی کارکردنی لەگەڵ کورماکس شۆ واژۆکرد.



PM:05:41:27/07/2017