"هۆشیار زێبارى ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت و پاشەکشەی لێناکەن وتیشی "بەهیچ شێوەیەک کاتەکەی دواناخرێت.
هۆشیار زێباری، ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، بەغدا پابەند نەبووە بە جێبەجێکردنى دەستورەوە و شیعە حوکمى زۆرینەى کردووە، لەکاتێکدا نەدەبوو بەو شێوەیە بوایە.
هۆشیار زێبارى ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بڕیارى ریفراندۆم بە ئاشکرا و ئازایانە بووە و ئامادەن باجى ئەوەش وەربگرن.
وتیشی، ئامادەکارى زۆر بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆم لە ئاستى ناوخۆ و دەرەوەشدا کراوە.
پێشتر و لە کۆبوونەوەیەکدا حزبە سیاسییەکانی هەرێم جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ بڕیاریاندا لە ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵدا ڕیفراندۆم ئەنجامبدرێت،