مه‌لا به‌ختیار ئاشكرایده‌كات كه پێش گه‌شته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به دوو مه‌رج سه‌ردانی كردووه و مه‌رجه‌كانیش ئاشكرا ده‌كات.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ(كوردستان24) رایگه‌یاند، پێشنیارمان كردووه تا 10 مانگی داهاتوو په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه كێشه‌كانی كوردستان به بێ یه‌كێتی چاره‌سه‌ر ناكرێن.
دووپاتیشكرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی، خۆیان به شه‌ریكه‌به‌شی حكوومه‌ت "به باش و خراپه‌وه" ده‌زانن و ئه‌وان ناتوانن خۆیان له به‌رپرسیارێتی بدزنه‌وه و وتی "به‌ش به حاڵی خۆمان، له داهاتی ره‌سمی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئاگادارین، له ناره‌سمیش نازانین".
لێپرسراوى ده‌سته‌ی كارگێڕی راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، ئه‌وه‌یان پێڕاگه‌یاندراوه كه تا سه‌ری ساڵی 2018، دۆخی ئابووری دوو هێنده‌ی ئێستا باشتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌و هه‌وڵی چاكسازییانه‌ی ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌ستیپێكردووه.
مه‌لا به‌ختیار ئاشكراشیكرد، به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌گه‌ڵ دلێری سه‌ید مه‌جید، به دوو
مه‌رج سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فاى كردووه.
مه‌رجه‌كانیش بریتیبوونه له‌وه‌ی، هیچ كامێرای وێنه‌یان نه‌گرێت، جگه له‌و سێ كه‌سه‌ش، هیچ كه‌سێكی دیكه ئاماده نه‌بێت.
ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه ئه‌و مه‌رجانه‌ش بۆ ئه‌وه بوون، كه له گرده‌كه ده‌یانووت هه‌ركه‌س دێته لای نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی پاك
ده‌كاته‌وه و وتی "من خۆم به پیس نازانم تا خۆم پاك بكه‌مه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی دانیشتنهكهیانی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، باسییان له بێ مه‌رج كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و
په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕان و پارتی كردووه.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات كرابا، نه‌وشیروان مسته‌فا رۆڵێكی زۆر باشی ده‌گێڕا و ده‌بووه ئه‌ندازیاری چاره‌سه‌ری.