هەرێم ئەمڕۆ گەرم و سبەی پلەی گەرمای نزم دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئەمڕۆ هەینی دەکات، بەلآم بە پێچەوانەوە سبەی شەممە کەمێک پلەی گەرما نزیم دەبێتەوە.

کەشناسی دەریدەخات ئەمڕۆ پلەی گەرمای هەولێر و کەرکوک سەردەکەون بۆ سەر ٤٥ پلە، بەلآم سلێمانی و دهۆک لە خوار ٤٥ پلەوە دەبن، سبەی جگە لە کەرکوک پلەی گەرمای شارەکانی تری کوردستان خوار ٤٥ پلەوە دەبن. 



AM:10:31:28/07/2017