شاناز ئـیبراھیم ئـەحمەد ڕایگەیاند، هەر کەسێک لە یەکێتى بەشدارى کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى ڕیفراندۆم بکات، پێویستە سزا بدرێت جا لەهەر پلەو پایەیەکدا بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد،لێپرسراوى ناوەندى دەرەوەى ڕێکخستەکانى یەکێتى لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک ، ئاماژەى بەوەشکردووە، "بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بەروارى ٣٠ى تەمموزى ٢٠١٧ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ڕێفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و دڵنیام كه ئه‌مجاره‌ش هه‌ر چی تۆز و خۆڵ و زبڵ و زهباڵ هه‌یه، ده‌كرێته چاوه جوانه‌كانمانه‌وه".
ناوبراو باسى لەوەشکردووە، "من لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم كه به بیری هه‌موو لایه‌كی بهێنمه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی بڕیاریداوه، كه یه‌كێتی هیچ كه‌س و نوێنه‌رێك نه‌نێرێت بۆ به‌شداریكردن له‌و جۆره كۆبوونه‌وانه‌دا، تا ئه‌و كاته‌ی كه په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج ئاسایی ده‌بێته‌وه و یاسای سه‌رۆكایه‌تی و ڕێفراندۆم یه‌كلایی ده‌كاته‌وه".
وتوشیەتى "چوونی هه‌ر كه‌سێك به هه‌ر پاساوێك و له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، واته پێچه‌وانه‌ی بڕیای یه‌كێتییه و پێویسته كه ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و كه‌سانه جا له‌هه‌ر پله و پایهیێكدا بن و به بڕیاری هه‌ر تاكه كه‌سێك به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یەدا بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت سزا بدرێن به خودی ئه‌و كه‌سه‌وه كه ئیزنیان ده‌دات".
ئەمەش لەکاتێکدا لە کۆبوونەى پێشترى کۆمیتەى ڕیفراندۆمدا، قوباد تاڵەبانى و نەجمەدین کەریم لە یەکێتى بەشدارییان کرد، هەرچەندە یەکێتى لەسەرەتادا وتى نوێنەرمان بەشدارى ناکات، بەڵام دواتر هۆشیار زێبارى وتى ئەوانە سەد لەسەد نوێنەى یەکێتى نیشتیمانین.