بێڵ گیتس عەرشەکە جێناهێڵێت

پاش چەند کاتژمێرێک لەوەی کۆمپانیای بازرگانی، ئەمەزۆن و خاوەنەکەی جیف بیزوس توانی ببێتە یەکەم دەوڵەمەند لەسەر ئاستی جیهان، بیڵ گیتس هەنگاوەکانی بۆ وەرگرتنەوەی پلەی یەکەمی دەستپێکرد.

بێڵ گیتس پیاوی کاری ئەمریکا کە دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، لە ساڵی ١٩٨٦ەوە کۆمپانیاکەی داغڵی بۆرسەی پچەکان بووە ئێستا سەروەتەکەی بە ٩٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، وەک ئاشکراشە کە بیل گیتس گرنگی زۆر بە کاری خێرخوازی دەدات.

جیف بیزوس. خاوەنی گەورە کۆمپانیای ئەمازۆن، کە سەروەتەکەی ٨٩ ملیار دۆلارە توانی ٨ کاتژمێر عەرشی یەکەمی وەربگرێت ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پشکەکانی کۆمپانیاکەی لە بۆرسەی نیۆرک بەڵام زوو لە عەرشەکە هاتە خوارەوە.

سەرمایەداری ئیسپانی ئەمانسیۆ ئۆرتێگا کە خاوەنی کۆمپانیاکانی زارایە سەروەتەکەی ٨٣ ملیار دۆلارە و ئەوەی کە زۆر گرنگە لە ژیانیدا ئەوەیە سەروەتەکەی لە سفرەوە بەدەستهێناوە، بەڵام لە تەمەنێکی درەنگدا دەوڵەمەند بووە.



PM:04:15:29/07/2017