عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە
داوا لەبەرپرسانی رەوتەكەی دەكات سەروەت و سامانەكانیان ئاشكرا بكەن و ئەستۆپاکی
خۆیان بخەنە ڕوو.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی
نوسینگه‌کەی، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتیمانی عێراق، داوای
له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی سه‌ر به رهوتەکەی
و هه‌مو به‌رپرسان كردوه سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و ئه‌ستۆ پاكی
پێشكه‌شی ده‌زگاكانی تایبه‌ت به‌چاودێریكردن بكه‌ن.
ڕاشیگەیاندووە لەبەر ئەوەی کە ئەوان دروشمی شەفافییەت و
دەستپاکییان هەڵگرتووە، پێویستە بەرپرسەکانیان سامان و سەروەتەکەیان ئاشکرا بکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت
كه رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردوو عه‌مار حه‌كیم جیابونه‌وه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی
باڵای ئیسلامی و پێكهێنانی ره‌وتێكی نوێی به ناوی ره‌وتی حیكمه‌ی
نیشتیمانی راگه‌یاند.