شەش حزبی باکوری کوردستان: پشتگیری ڕیفراندۆم دەکەین

شەش پارتی باکووری کوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند

مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان لە باکووری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد ، شەش پارت و حزبە سیاسییەی باکووری کوردستان و چەندین کەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیری سەربەخۆ کەمپینێکیان بۆ بەڵێ بۆ ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ئەو شەش حزبە پێکهاتووە لە "بزووتنەوەی ئازادی، پارتی ئازادیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان - باکوور، پارتی دیموکراتی کوردستان - تورکیا، پارتی سۆسیالیسی کوردستان، پارتی ئازادیی سۆسیالیزم"

مستەفا ئۆزچەلیک ڕاشیگەیاندووە سەردانی پارتەکانی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، هوداپار و هاکپار دەکەن و بۆ ئەوەی پشتگیریی ریراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکەن.



PM:05:17:29/07/2017