لە ئێران کتێبێکی بەختیار عەلی لە بازاڕدا نامێنێتەوە

لە وڵاتی ئێران پاش ئەوەی کتێبی دواهەمین هەناری دنیا چەند جارێک چاپکرایەوە، لە ئێستادا کتێببی جەمشید خانی مام کە هەمیشە با لەگەڵ خۆی دەیبات لە بازاڕدا نەماوە.

ئەم کتێبە نوێیەی بەختیار عەلی ئەمساڵ لە ئێران بۆ یەکەمجار چاپکرا کە لەلایەن وەرگێڕی بەتوانای کورد، مەریوان هەڵەبجەییەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی فارسی و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکراوە.

مەریوان هەڵەبجەیی لەبارەی ئەم کارەوە ڕایگەیاند کە خوێنەرانی ئێران پێشوازییەکی باشیان لە جەمشیدخانی مامم کردووە لە ئێستادا بڕیارە ئەم ڕۆمانە چاپی دووەمی بکرێتەوە و بەم زوانە بڵاوبکرێتەوە.

جەمشید خانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆی دەیبات، کورترین ڕۆمانی نوسەر و ڕۆمانووسی دیاری کورد بەختیار عەلییە و ئەو پێشتر وتبووی کە هەرگیز دروستکردنی کۆشکێک لە دروستکردنی مروارییەک ئاسانترین نییە، ئەم ڕۆمانەشی لە نێوان ڕۆمانە درێژەکەی 'کەشتی فریشتەکان' نوسی.



PM:05:41:01/08/2017