كۆسرەت ڕەسوول عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بڕیاریدا بە لابردنی شاناز برایم ئەحمەد لە بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی و "سپی" نوسراوەكە بڵاودەكاتەوە.
بەگوێرەی ئەو نوسراوەی كە دەست "سپی میدیا" كەوتووە، تیایدا هاتووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە پێڕەوی ناوخۆ تایبەت بە سزادان و جۆرەكانی سزا، بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ ساڵە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دوور لە هەموو گیانێكی حزبایەتی، پەیام و پڕوپاگەندەی نابەجێ بڵاو دەكاتەوە، بڕیاری سزادانمان دا.
لە بەشێكی دیكەی نوسراوەكەدا هاتووە، لادانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پۆستی لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی، هەروەها پێكهێنانی لیژنەیەی لێكۆڵینەوەی بۆ دابنرێت و مەكتەبی ڕێكخستن سەرپەرشتی چالاكییەكانی دەرەوە بكات تا كەسێكی تر بۆ شوێنەكەی دیاری دەكرێت.
بەڵگەنامەكە واژووی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستانی لەسەرە و لە ڕۆژی 30ـی تەمووز بڕیاری لەسەر دراوە.
پێشتر "سپی" وەك یەكەم دەزگایی میدیایی هەوڵی سزادانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی لەلایەن كۆسرەت ڕەسوڵەوە بڵاوكردەوە.
زانیاری زیاتر لەم هەواڵەدایە