کەناڵی کوردستان ٢٤ لە هەواڵیکی بە پەلەیدا بڵاویکردەوە
"ھێزێكی پەكەكە كە دەگوترێت جلی رەشیان لەبەر بووە، ھێرشیان كردووەتەسەر
تیمێكی دەزگای خێرخوازی بارزانی".
ئاشتی كۆچەر،
بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال بەو کەناڵەی سەر بە پارتی وتووە "ھێرشكردنە سەر
دەزگای خێرخوازی بارزانی و موزایەدە لە ھیچ لایەنێك قبووڵ ناكەین".
بەڕێوەبەری
ئاسایشی شنگال ڕاشیگەیاندووە: "پێشتر زانیاریمان لەسەر ھێرشەكەی پەكەكە
ھەبوو، بەداخەوە ئەوە چەندین جارە ئەو جۆرە پیلانە لە شنگال دەگێڕدرێن".
سپی چەندجارێک پەیوەندی کرد بە
دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە بۆ زانینی بۆچوونی خۆیان بەڵام وەڵامی
پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە ئەمڕۆ سێ
ساڵ بەسەر کۆنتڕۆڵکردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە تێدەپەڕێت کە تێیدا هەزاران کەس
کوژراون و کراون بە کەنیزەک.