بۆمبێک لەبەردەمی مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی ئیسلامی پوچەڵکرایەوە


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ لە بەردەم بارەگای مەڵبەندی كۆمەڵی ئیسلامی لە گەرمیان ته‌قه‌مه‌نی دۆزراوه‌ته‌وه‌، و به‌وته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ ته‌قه‌مه‌نیه‌كه‌ بۆمب بووه‌  و پوچه‌ڵەكراوەته‌وه‌.

مەڵبەندی شەشی گەرمیانی كۆمەڵی ئیسلامی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ بەرواری 3-8-2017 لەبەردەم بارەگای مەڵبەند عەلاگەیەكی ڕەشی گوماناوی لەلایەن پۆلیسی پاسەوانی مەڵبەندەوە دەبینرێت، دوای سەیركردنی بۆیان دەردەكەوێت عەلاگە ڕەشەكە (تەقینەوەیە)".

روونیشیكردەوە "لە هەمانكاتدا بەبێ‌ دەستكاریكردن ئاسایشمان لێ‌ ئاگاداركردەوە، بەسوپاسەوە ئاسایشی كەلار و گەرمیان وەك ئەركی خۆیان و بەپەلە بەدەمەوە هاتن و دەستیان بەلێكۆڵینەوە كرد".

دەشڵێت "ئێمە وێڕای ئیدانەكردنی ئەم كارە و هەركارێكی تری لەوجۆرە كە هێمنی و ئاسایشی هەرێم تێكبدات، چاوەڕوانی دەرەنجامی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و ئاشكراكردنی ئەوانەین كە لەپشت ئەم كارە تێكدەرانەوەن".



PM:06:01:03/08/2017