بازرگانەکانی سلێمانی دەتوانن فیزەی یەک ساڵی تورکیا وەربگرن

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ھەموو بازرگانانی سلێمانی دەتوانن فیزەی یەک ساڵی تورکیا وەربگرن بە پشگیری ژووری بازرگانی سلێمانی.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند" دوای ئەوەی لە گەڵ بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی قونسوڵیەتی تورکیا دانیشتمان ئەنجامدا بڕیاریدا کار ئاسانی تەوا و بۆبازرگان و پیشەسازانی سلێمانی بکات لەکارە بازرگانیەکانیاندا و فیزەیان بەخێرای پێبدات "

وتیشی" نوسینگەی قونسوڵیەتی تورکیا لەسلێمانی بڕیاریداوە بۆ لەمەودوا ھەموو بازرگانانی سلێمانی بە ھێنانی پشتگیریەک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە فیزەی یەک ساڵی تورکیایان بۆ دەکرێت بەبێ دواکەوتن و کێشە"

وڵاتی تورکیا لەگەڵ ئەوەی قونسوڵیتی لە شاری ھەولێر ھەیە لەشاری سلێمانیش نوسینگەی خۆی بەفەرمی کردۆتەوە و لە ئێستادا کاروباری بازرگانان ڕای دەکەن و ھاوڵاتیان لە پێدانی فیزا ڕای دەکەن و بەم نزیکانەش نوسینگەکەیان دەکات بە قونسوڵیەت.



AM:10:16:04/08/2017