سێ سەرکردەی عێراقی دەیانەوێت مالکی بەتەواوی لە پرۆسەی سیاسی وەدەرنێن

سێ سەرکردەی عێراقی باڵادەست دەیانەوێت بە تەواوی د. نوری مالکی لە پرۆسەی سیاسی دەربکەن و ئەمەش لە ڕێگای ئەنجامدانی هاوپەیمانێتیەکی بەرفراوانەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
 
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی جەدید)، موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر، ئەیاد عەللاویی جێگری سەرۆک کۆمار و حەیدەر عەبادیی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەکانیان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکە، چڕ کردووەتەوە.

سەدر، عەللاوی و عەبادی هەوڵ دەدەت گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا مسۆگەر بکەن، بە مەبەستی دوورخستنەوەی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە دەسەڵاتی وڵاتەکەیان.

ئەو سێ سەرکردەیە پێیان وایە بە گرتنەوە دەستی دەسەڵات لەلایەن نوری مالیکی و ئیئتیلافەکەی (ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا)، کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، وڵاتەکەیان بەرەو دیکتاتۆریەت و پشتگوێخستنی پێکهاتە و لایەنەکانی دیکە دەچێت.

هەرچەندە مالکی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق، توانی زیاتر لە ملیۆنێک دەنگ بهێنێت و لیستی دەوڵەتی یاساش براوترین لیستی هەڵبژاردنەکان بوو، بەڵام بەهۆی پەسەندنەکردنی ناوبراو وەک سەرۆک وەزیران لەلایەن سونەو کوردە، لەژێر فشاری ئەمەریکادا حەیدەر عەبادی کرا بە سەرۆک وەزیر، ئەو سێ سەرکردەیەی ئەمڕۆ دەیانەوێت مالکی دووربخەنەوە لە پرۆسەی سیاسی، هەریەکەو خاڵی بەهیزی خۆی هەیە، موقتەدا سەدر ماوەی ساڵێکیشە لەگەڵ هەندێک هێزی عێراقیدا شەقامی بەغداو زۆرێک لە شارەکانیان بەدەستەوەیە، عەبادیش لە سایەی حوکمی ئەمدا داعش لە زۆر ناوچەی عێراقییەکان تێکشکێنران کە لەسەردەمی مالکیدا سووپای عێراق چۆڵی کرد. عەلاویش و خۆی فراکسیۆنەکەی لەلایەن سونەی ناوچەکەوە پەسەندە.



AM:09:44:05/08/2017