مێرمنداڵێک لە شارۆچکەیەکی هەرێم بە خنکاوی دۆزرایەوە

مێرمنداڵێکی گوندی بەستەستێنی سەر بە شارۆچکەی پشدەری ئیدارەی ڕاپەڕین، بە خنکاوی لە کەلاوەیەکی نزیک ماڵی خۆیان دۆزرایەوە.
 
شەوی ڕابردوو، لە گوندی بەستەستێنی سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێی ئیدارەی ڕاپەڕین، تەرمی گەنجێک بە خنکاوی لە خانوویەکی تەواونەکراوی نزیک ماڵی خۆیان دۆزرایەوە.  
 
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند:"شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەک بەناوی (م. ڕ. ح) لە گوندی بەستەستێن لە کەلاوەیەکی نزیک ماڵی خۆیان بەپەت خۆی خنکاندووە".
 
شۆڕش وتیشی:"تاکو ئێستا هۆکاری  خۆخنکاندنەکەی  نەزانراوە، دوای  پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی لەنەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە".

گەنجەکە ١٦ ساڵەو خوێندکارەو بەپەت خۆی خنکاندووە.
 
بەپێی ئاماری دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ، لەو مانگەدا شەش حاڵەتی خۆکوشتن و خۆخنکان تۆمارکراوە دوو حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشوتن-یش تۆمارکراوە.

ئا: ئەمیر حسن




AM:10:06:05/08/2017