یەکینەکانی پاراستنی گەڵ باڵی سەربازی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند" "لە مانگی تەموزدا سووپای تورکیا ١٩٥ هێرشی کردۆتە سەر رۆژئاوای کوردستان".
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل- یەپەگە، لەراگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، سوپای توركیا لە مانگی تەموزی رابردوودا 195جار بە چەكی قورس، تانك، تۆپ و ئۆبوس هێرشی كردووەتە سەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا و سەنگەرەكانی هێزەكانی یەپەگەی كردۆتە ئامانج.
یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە فڕۆكەی جەنگی و چاودێری سوپای توركیا، 20 جار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هێزەكانیان لەخۆرئاوای كوردستان و، لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا پێنج هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوەو 15 دیكەش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوەكەشدا باس لە وەڵامدانەوەی هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە بەرامبەر بەو هێرشانە كراوەو، روونكراوەتەوە:" لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا یەپەگە 39 جار وەڵامی هێرشەكانی سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكانی داوەتەوەو لە ئەنجامدا 28 چەكدارو پێنج سەربازی توركیا كوژراون و چەكدارێك بەدیلگیراوە".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو مانگەدا لەشەدادی و رەققە، 986 چەكداری داعش كوژراون و 11 چەكداری دیكەش بەدیلگیراون و شەشیان خۆیان رادەستی شەڕڤانان كردوە.
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا یەپەگە رایگەیاندووە، لەشەڕی شەدادی و رەققە 104 شەڕڤان شەهیدبوون، كە 83 یان لەشەڕی رزگاركردنی رەققە و 13 یان لەشەدادی و سێ شەڕڤان لە كانتۆنی عەفرین و پێنج شەڕڤانیش بەهۆكاری جۆاروجۆر شەهیدبوون.