"حکومەتی هەرێم پێنج ترلیۆن دیناری لە بانکەکانی سەر بەعێراق بردووە"

بانکی ناوەندی عێراق لەڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە" ھەرێمی کوردستان دەستیگرتوە بەسەر پێنج ترلیۆن دیناری بانکەکانی عێراقدا".

بانكی ناوەندی عیراق لەڕاپۆرتێكدا كە تایبەتە بەزیانەكانی ساڵی 2014و 2015 كە لە سەردەمی شەڕی داعشدا لە بانكەكە كەوتوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " كێشەی بانكەكە گەورەتربوو كاتێك هەرێمی كوردستان دەستیگرت بەسەر پێنج ترلیۆن دیناردا كە دوو ترلیۆن و 500 ملیاری هی بانكی بازرگانی عیراقی سەر بەبانكی ناوەندی بوو، دوو ترلیۆن نیوەكەی دیكەش هی لقەكانی 80 بانكی تایبەتبون كە لەناویاندا بانكی بیانیشی تێدابوو، كە لەهەرێم لقیان هەبوو كاریاندەكرد".

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، سەرۆكی بانكی ناوەندی چەندجارێك سەردانی هەرێمی كردوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانە یاخود بەردانەوەی لەبەشە بودجەی هەرێم.

 لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە داعش لەپارێزگاكانی موسڵ و سەڵاحەدین و دیالە، دەستیگرت بەسەر 856 ملیار دینارو 101 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بانكی ناوەندیدا.



PM:01:01:08/08/2017