ڕێگایەکی زۆر ئاسان بۆئامادە کردنی عەتر لەماڵەوە


بۆنی سروشتی بریتییە لەو بۆنەی کە دەتوانی لەچەند پێکهاتەیەک لەماڵەوە ئامادەی بکەیت.هەروەک دەزانین هەندێک کەس دەیەوێت خۆی لەماڵەوەعەترئامادە بکات ئەمەش لەبەرچەند هۆکارێکە،لەوانەیە بێەوێت بۆنێکی جیاواز وخۆشی هەبێت، یاخود لەبەر کەمی نرخەکەی.

پێکهاتە:

ڕۆنی درەختی ساندل: درەختێکی بۆنخۆشە

ڕۆنی گوڵێکی بۆنخۆش

ڕۆنی بادەم

لیمۆ

سوشەیەکی عەتر

٣قەترە ئاو

نزیکی ٢٤-٢٦ دڵۆپ لەڕم ڕۆنانە تێکەڵ بکە بەجوانی هەروەها دەتوانی کەمێک ئەلکهولی تێبکەیت ئەگەر پێستت هەستیار بوو پاشان چەند قەترەیەک لە ڕۆنی بادەمەکەی تێبکەهەرهەموویان بەجوانی لەگەڵ ئاوولیمۆکەدا تێکەڵ بکە هەروەها دەتوانی دای بنێت بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر ئەگەر حەزت کرد بۆنەکەی خۆشتر ببێت دایبنێ بۆماوەی ٣هەفتە پاشان بەکاری بهێنە.

سەرچاوە:Your Health Tube

وە:هە-ف



PM:08:02:08/08/2017