دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێندرا، مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی دوا بڕیاری له‌سه‌ر شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه ده‌ركرد و بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی ناوبراوی ڕه‌تده‌كاته‌وه.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، نوسیویه‌تی "ده‌ستخۆشی و سوپاسی مه‌كته‌بی رێكخستن ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌رم پێكهێناو ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شیان ئه‌وه بوو كه بڕیاره‌كه‌ی جێگری سكرتێری گشتیان ره‌تكرده‌وه".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاندووه: یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه هه‌میشه وه‌ك یه‌كێتی شانازیمان پێوه‌كردووه، ئازادی ڕاده‌بڕین بووه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، به بڕیاری جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی پێكهێنرا، لیژنه‌كه‌ش ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه درابوونه پاڵ ئه‌و به‌رپرسه.