وەک دەزانین لەکاتی گەستنی مێشولەدا پێست کەمێک هەڵدەئاوسێت یاخود دەبێت بە
لەپارهەروەها ڕەنگە ئەم ئاوسانە چەندڕۆژێک
بخایەنیت ئەم گەستنە دەبێتە هۆی ئازار، سوربونەوە،خوران،ئاوسان وەک کاردانەوەیەک. پێوەدانی
مێشولە هەڵگری چەند ڤایرۆسێکە کەدەبێتە هۆی
چەند نەخۆشیەک، لەوانە مەلاریا،زەردەتا،هەڵئاوسانی مێشک.
چۆنیەتی چارەسەری لەماڵەوە:
1- سرکەی سێوو:دەتوانی یەکسەرسرکەی سێوبەکار بهێنیت بۆئەوجێگایەی کە مێشولەگەستویەتی،هەروەها
دەتوانی هەموولەشتی پێبشۆێت دوو پەرداخ سرکە بکەرە ناوتەشتێک ئاوەوە پاشان بیکە بەلەشتدا.
2- ئالوڤیرا:دژە هەڵئاوسانە ،هەروەها یارمەتی پاکردنەوەی پێست دەدات لەژەهراویبون، برین
وهەروەها پێوەدانی مێشولەش.لقێک ئالوڤێرابهێنە جێڵەکەی دەربکە پاشان جێڵەکی بدە لەشوینی
پێوەدانەکە.
3- سەهۆڵ: هەرکاتێک
هەست بەپێوەدانی مێشولە کرد پارچەیەک سەهۆڵ بهێنە بیخە شوێنی پێوەدانەکە بۆماوەی٥-١٠
خولەک، ئەمەش یارمەتی چاکبونەوەی هەڵئاوسان وخورانەکەی دەدات.
4- سۆدە و ئاو:یەک کەوچکی چاو ئاو لەگەڵ چارەکە کەوچکێکی چا سۆدە تێکەڵ بکەوبەجوانی بیدە لەشوێنی
پێوەدانەکە.ئەمەش بەزوی دەبێتەهۆی چاکبونەوەی پێست.
5- هەویرددان:هەوڵبدە کەمیک هەویری ددان بکەیتە سەرشوینی پێوەدانەکەو لێی بگەڕی تاوشک دەبیتەوە
پاشان لێیبکەرەوە.
لە ئینگلیزیەوە:هە-ف