یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری کۆتایی لەسەر یارینەکردنی مۆدریچ لە کلاسیکۆ دا



یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی بەرەسمی بڵاوی کردەوە لۆکا مۆدریچی کرواتی ویاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری یاری چوونی کلاسیکۆ ناکات لە یاریگای کامپ نۆ لە جامی سۆپەری ئیسپانیا.

یەکێتیەکە ئاشکرای کردووە مۆدریچ لە ساڵی ٢٠١٤ بەهۆی وەرگرتنی دوو کاردی زەردەوە لە یاری ئاتلەتیکۆ مەدرید بە کارتی سوور کراوەتە دەرەوەو بە پێی یاساکانی یەکێتیەکەش هەر یاریزانێک لە هەر پاڵەوانێتیەک کارتی سوور وەربگرێت لە یاری داهاتووی هەمان پاڵەوانێتی یاری ناکات.

بڕیارە رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە یاری چوونی جامی سۆپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە یاری چوونی جامی سۆپەری ئیسپانیا لە کاتژمێر ١٢:٠٠ بە یەک بگەن.



PM:02:30:10/08/2017