ئەم خۆراکانە رێژەیەکی زۆر کالیسیۆم بە جەستەمان دەبەخشێت


کالیسوێم یەکێکە لە ماددە خۆراکیە هەرەگرنگەکان بۆ جەستە، هەروەها ئەم کانزایە زۆر گرنگە لەمنداڵدا بۆ بونیادنانی ئێسک و ددانێکی بەهێزوتەندروست.نزیکی هەموو خانەکانی لەش کالیسیۆم بەکاردەهێنن لەوانەش سیستەمی قەلەقی، ئێسکەکان ودڵ بۆیە زۆر پێویستە کەگرنگی بەخواردنی ئەوخۆراکانە بدەین کەدەوڵەمەندە بەم کانزایە، ئەوانەش

١- شیر: شیر دەوڵەمەندە بەکالیسیۆم،هیچ خۆراکێک نیە کە بەقەدەرشیر ڕێژەی کالیسیۆمی تێدابێت.

٢- بروکلی:پارچەیەک لەبروکی نزیکەی 136مگم کالیسیۆمی تێدایە، هەروەها دەوڵەماندیشە بە پۆتاسیۆم ویۆدی بێزیان کەیارمەتی دڵ وتەندروستی لەش دەدات.

٣- سپێناخ: سەڕای هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لەکانزا کەچی ١٠٠گم لەم سەوزەیە ١٤٥مگم کالیسیۆمی تێدایە.

٤- هەنجیری وشک: هەنجیری وشک سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆمە، ئەمەجگە لەهەبونی ڤیتامین وکانزاکانی دیکە.

٥- کێوی:هەریەک دانە لەکێوی نزیکەی ٦٠گم کالیسیۆمی تێدایە ئەمەش سەرچاوەیەکی باشە.

Health Tip سەرچاوە:

وە:هە-ف



PM:08:12:10/08/2017