هۆکارەکانی توشبون بە قەبزی


هەبونی قەبزی بەمانای ئەوە دێت کەجوڵەی ڕیخۆڵەکان ئاسایی نییە ئەمە ڕودەدات کاتێک ئەوخۆراکەی دەیخۆیت ئاوێکی زۆر دەبات لەکۆڵۆندا.هەروەها پیسای بۆماوەیەکی زۆردەمێنێتەوە لەڕیخۆڵەدا ئەمەش دەبێتەهۆی وشکبونەوەو ڕەقبونی پیسایەکە.

لە راستیدا قەبزی بەهۆی چەندهۆکارێکەوەیە لەوانەش:

- دەرمان: دەرمان هەرگیز بێزیان نیە خواردنی دەرمان بەراستەوخۆ بێ یاخود ناڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەرڕیخۆڵە.زۆرێک لەدەرمانەکان وەک دژە هێمنکەرەوە، دەرمانی زەخت، هۆکارن بۆ قەبزی، بۆیە ئەگەر پێت کرا لێی دوربکەرەوە.

- چوکلات: خواردنی چوکلات بۆ زۆر کەس لەوانەیە ببیتەهۆی قەبزی.بەڵام ئەگەر زۆر حەزت لێبو ئەوا دەتوانی ڕێژەکەی کەمبکەیتەوە.

- هۆڕمۆنات: هەندێک ئافرەت لەکاتی سکپڕیدا توشی كێشەی قەبزی دەبن ئەمەش بەهۆی ئەوهۆڕمۆنانەوەیە کە دەردەدرێن لەکاتی سکپڕیدا کاریگەریەکەی لەسەریان دەبێت بەدوئەوەندە، هەندێک جار قەبزی لەکاتی سکپریدا بەهۆی زیادبون و نزمبونەوەی ئیسترۆجین، پرۆجیسترۆن، تێستۆسترۆنەوەیە.

- ئازارکوژ: ئازار کوژ وەک دەزانین بۆماوەیەکی کورتیش دەبێتەهۆی نەهێشتنی ئازار بەڵام ئەم ئازار کوژە کاریگەری خراپ لەسەر لایەنەکانی دیکەی جەستە بەجێدەهێڵێت، بۆیە دەبێت چەند پێتان بکرێت خۆتان بەدور بگرن لە بەکار‌هێنانی دەرمانی ئازار کوژ.هەروەها ئەم دەرمانە دەبێتەهۆی قەبزی و لەناوبردنی گورچولەکان.

- سەرچاوە: Health Pedia

وە:هە-ف



PM:08:25:10/08/2017