دەبێت لەوە گەشتبیت کە ئاسن بەزۆری لەسەرچاوە ئاژەڵیەکانەوە دەستدەکەوێت، بەڵام
سەوزەش هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە، ئافرەتانی ٣١-٥٠ ساڵی ڕۆژانە پێویستیان
بە٣٢مگم ئاسن هەیە. زانایان باس لەوەدەکەن ڕوەکەکانیش بەهەمان شێوەی گۆشتی سور سەرچاوەیەکی
باشی ئاسنن وەک دەزانین کە ئاسن زۆرگرنگیشە بۆ خانەکانی لەش و دابینکردنی ئۆکسجین و
وزە.
پاقلە: سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینە، پڕیەتی لەپۆتاسیۆم. هەروەها یارمەتی چەندین
لایەنی جستە دەدات ئەمە جگەلەوە کەڕێژەیەکی باش ئاسنی تێدایە.
سپێناخ: گەڵای سپێناخ یەکێکە لەوخۆراکانەی کە رێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی
تێدایە هەروەها پڕیەتی لە ئاسن کە بەڕێژەی%٣٦ ی ئاسنی ڕۆژانەت بۆ دابین دەکات.
فاسولیا: نەک هەربەتەنها پڕۆتین و ڕیشاڵی
تێدایە بەڵکو یەک کوپ فاسولیا ٤مگم ئاسنی تێدایە.
سەرچاوە: health zone
وە:هە-ف