بەوێنە.. ئایا هێرش كراوەتە سەر فەرهاد سەنگاوی؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وینەیەکی پەرلەمانتار فەرهاد سەنگاوی بڵاوبووەتەوە كە بریندارە‌و دەنگۆیەكیش لەسەر بڵاودەكرێتەوە.

دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری یەکێتی، لە ریزەکانی ئەو حزبە دەرکرا، ئەمرۆ هەینی وینەیەکی ناوبراو بە برینداری بڵاو کرایەوە و دەنگۆی ئەوەش بڵاوبوەوە کە هێرشی کراوەتە سەر.

كەسێكی نزیك لە فەرهاد سەنگاوی بە سپی راگەیاند ئەو وێنەیە كۆنە‌و  مێژوەکەی بۆ مانگی ٢٠ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ دەگەڕێتەوە، کە لە رووداویکی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی سەنگاو- چەمچەماڵ بریندار ببوو.

بە هۆی بەشداری کردنی لە کەمپینی نەخێر بۆ ریفراندۆم لە ئێستادا، بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی، فەرهاد سەنگاوی لەو حزبە دەرکراوە.



AM:09:46:12/08/2017