فەرهاد سەنگاوی وەڵامی یەکێتی دەداتەوە


لە بارەی دورخستنەوەی لە یەکێتی فەرهاد سەنگاوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێرشێکی توندی کردە سەر یەکێتی و پارتی و ڕایگەیاند ناکرێت باوکمان خزمەتکاری باوکیان و خۆمان خزمەتکاری خۆیان و منداڵەکانمان خزمەتکاری منداڵەکانیان بیت .

فەرهاد سەنگاوی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا بە توندی هێرشی کردە سەر حکومەت و دەسەڵات و پارتی و یەکێتی و ڕایگەیاند ئەمان بۆیە دژی سەدام بوون چونکە سەدام نەیدەهێشت وەکو ئەو بن .

هەروەها وتی "هەموو ئەو دەنگۆیانەی یەکێتی ڕەت دەکەمەوە کە گوایە پارە و زەویم وەرگرتووە هەمووی خۆم کڕێومەو زەوییەکم کاتی خۆی بە پارەی مازدایەک کڕی و یەکێتی هیچ شتێکی بۆ من نەکردووەو من ئامادەم ئەگەر موڵکی میلەتم لابێت و ڕاست بێت ئەوا بە چەندین قات دەیگەڕێنمەوەو با ئەوانیش موڵکەکانیان بگەڕێننەوە".

هەروەها وتی یەکێتی لە شاخ بوو هێزێکی نمونەیی بوو ، بەڵام ئێستا نا ، هێزەکانی ئەم ناوچەیە تا لەگەڵیان بیت پاڵەوانی ، بەڵام لەگەڵیان نەبووی خائینی .

وتیشی "من هەموو دەنگەکانم بە حەقی خۆم هێناوەو دەنگم بۆ زیاد نەکراوە".

ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە جوڵانەوەی "نەخێر لە ئێستادا" سەبارەت بە ڕیفراندۆم ڕاگەیەندرا و فەرهاد سەنگاوی کە ئەندامی یەکێتی نیشتمانی بوو بەشداربوو، بەڵام دواتر بەبڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی ناوبراو لە ڕیزی حزبەکە دەرکرا.



PM:01:03:12/08/2017