قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ شكاندنی هێڵی دووه‌می ئاوی دووكان-سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت و چەند ئه شوێنێکیش بێ ئاو دەبن.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، لهراگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکردەە کە تیایدا هاتووە "ئاگاداری دانیشتوانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ینه‌وه كه‌به‌هۆی شكانی هێڵی دووه‌می ئاوی دووكان-سلێمانی، له‌نزیك كۆمه‌ڵگای ئه‌ڵایی بۆماوه‌ی یه‌ك رۆژ ئاو دوا ده‌كه‌وێت".
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، ئەوە خراوەتەڕوو هێڵی دووه‌می ئاوی دووكان - سلێمانی، ئاوی ناحیه‌ی بازیان و كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌ڵایی و ته‌یناڵ و به‌رده‌قاره‌مان و ته‌كیه و چه‌مچه‌ماڵ و شۆرشی لێوه‌دابین ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه‌دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵایی هێڵی دووه‌می ئاوی دووكان-سلێمانی شكا، شه‌وی رابردوو كاتژمێر ٣ بۆڕییه‌كه چاككرایه‌وه، بۆیه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو یه‌ك رۆژ دواده‌كه‌وێت.