ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی لە ئاسمانی کوردستان دەبینرێت

ئەمشەو ڕووداوێکی دەگمەن لە جیهاندا دەبینرێت و ئەو دیاردەیە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستانیش دەردەکەوێت.

میدیاکان بڵاوایانکردووتەوە ئەم نەیزەكانە لە دوێنی شەوەوە دەستان بە كەوتنەخوارەوە كردووە و تاكو سبەی شەو بەردەوام دەبن و بۆ ئەمشەو زۆرترین كات دەردەكەون.

ڕوونیشکراوەتەوە ئەم نەیزەكانە لەكاتی ڕۆژدا تەنها بە ئامێری تەلەسكۆبی زۆر بەهێز دەتوانرێت ببینرێن، بەڵام لەكاتی شەودا بە ئاسانی دەبینرێن بە تایبەت لە درەنگانی شەودا.

ئەم دیاردەیە بە دیاردەیەكی فەلەكی دادەندرێت، كە تیایدا لە كاتێكی شەودا لە یەك خاڵی دیاریكراودا ژمارەیەكی زۆری نەیزەك دەكەونە خوارەوە.



PM:07:05:12/08/2017