بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و
چەند بژاردەیەکیان بۆ چارەسەری قەیرانەکانی هەرێم خستووەتە ڕوو.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه‌ی
ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستان و قه‌یرانی
دارایی‌و نیگه‌رانیی هاوڵاتیانی كوردستان تاوتوێكران.
جڤاتی نیشتمانی جه‌ختی له‌سه‌ر باشكردنی ژیان‌و بژێوی هاوڵاتیان
كرده‌وه‌و دوای تاوتوێكردنی راپۆرتی جڤاتی گشتی بڕیاریدا ئه‌م راگه‌یه‌نراوه
بخاته به‌رده‌م رای گشتی‌و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گفتوگۆكردنی نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی
كوردستان به بژارده‌یه‌كی گونجاو ده‌زانێ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان له رێگه‌ی:
یه‌كه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه، كه
حكومه‌تی هه‌رێم به نایاسایی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاندویه‌تی.
دوه‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی شه‌فافیه‌ت له داهاتی نهوتو غاز‌و
داهاته ناوخۆییه‌كانی تر له رێگای جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره ٢ ی ساڵی ٢٠١٥ی په‌رله‌مانی
كوردستان تایبه‌ت به سندوقی كوردستان بۆ داهاته نهوتیو گازییه‌كانی كوردستان‌و
یاسا كارپێكراوه‌كانی وهزارهتو ده‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانرێ پاره‌ی كۆمپانیا‌و كاسبكاران بدرێته‌وه‌و پاره‌ی پرۆژه په‌كخراوه‌كان خه‌رج
بكرێ‌و خزمه‌تگوزاری له هه‌مو كه‌رته‌كاندا چاكبكرێت.
سێیه‌م: راگه‌یاندن و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
كوردستان ئامانجی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه. ریفراندۆم
ئامرازێكه پێش راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام ده‌درێ. به‌ڵام بڕیاری ئه‌نجامدانی
ریفراندۆم له ٢٥/٩/٢٠١٧ له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی یاسایی و هه‌لومه‌رجی له‌باری
سیاسی و ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی دراوه، به تایبه‌تی كێشه‌ی ناوچه
كوردستانییه دابڕێنراوه‌كان. بۆیه پێویسته ئه‌م پرسه بۆ كات و هه‌لومه‌رجێكی
له‌بار دوابخرێ و بخرێته‌وه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان.
چواره‌م: په‌رله‌مانی كوردستان، دوای رێكه‌وتنی سیاسی نێوان
هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئاسایی بكرێته‌وه‌و درێژه به كاری یاسادانان و
چاودێری بكات و به‌رده‌وام بێت له هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ چه‌سپاندنی
سیستمی په‌رله‌مانی دیموكراسی له كوردستان.
پێنجه‌م: هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان له واده‌ی یاسایی دیاریكراوی
خۆیاندا ئه‌نجام بدرێن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران
١٢/٨/٢٠١٧