لێدوانی زیدان لەسەر یاری کلاسیکۆ سبەی


بڕیارە سبەی لە یاری چوونی جامی سۆپەری ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید بە یەک بگەن و بۆ یاریەکەش زیدان بەشداری کۆنفرانسێکی هەواڵی کرد.

زیدان رایگەیان یاریکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە تایبەتە چوونکە ئەوان رکابەری ئێمەن و زەحمەتن، یاریزانەکانیشم بە رۆناڵدۆوە زۆر بە باشی بۆ یاریەکە ئامادەن.

وتیشی دەبێت هەموو توانای خۆمان بخەینە گەڕ و هەوڵی سەرکەوتن بدەین بۆ بردنەوەش دەچینە یاریگای کامپ نۆ.



PM:09:05:12/08/2017