ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هێڵەگشتییەکانی دانسوتان دیاریکراوە.

ڕۆژی شەممە 12ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەدین بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەردانی چاوەڕوانكراوی شاندە باڵاكەی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی دانوساندن لەمەڕ پرسە سیاسییەكان و ئاییندەی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كرا و هێڵە گشتییەكان و ناوەڕۆكی دانوساندنەكانیش دیاری كرا.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم

12ـی 8ـی 2017



PM:09:59:12/08/2017